ئه‌كته‌رى ناسراوى كورد "به‌یان عوسمان" ناسراو به "وه‌نه‌وشه" دواى دابڕانێكی زۆر به‌هۆی كۆچی هونه‌رمه‌ند "پشتیوان به‌ده‌وی"، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه.
به‌یان عوسمان ناسراو به وه‌نه‌وشه له واڵی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی بۆ یه‌كه‌مجار دوای حه‌وت مانگ له ده‌رنه‌كه‌وتن بڵاو كرده‌وه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌وادار و سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان.
ناوبراو ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوی كامێرا‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه سێ ساڵه كوردستانی جێ هێشتووه و پێشتریش كه لێره بوو دوو ساڵ خۆی له چاوی كامێرا‌كان به‌دوور گرت، دوای كۆچی دوای "پشتیوان به‌ده‌وی" هاوسه‌ری هه‌واڵ عوسمانی خوشكی ماوه‌یه‌ك له‌به‌ر ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵك بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ڕاگرت.
به‌یان عوسمان له ساڵی 2009 ناوی ده‌ركرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له درامای گه‌رده‌لوول كرد. ئه‌و له ساڵى 1988 له سلێمانی له دایكبووه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیووه له درامای گه‌رده‌لوول و فیلمی سینه‌مایی شیرین، به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ری ژنه له بواری هونه‌ری.