له كۆندا چه‌ندان وێنه‌ی شوێنه‌وار گیراون كه ئێسته هه‌م وێنه‌كانه‌كان و هه‌م شوێنه‌واره‌كان ماون و بوونه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی و وه‌ك وێنه‌یه‌كی مێژوویی ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
lolwot" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند وێنه‌یه‌كی مێژووی ده‌كات كه تا ئێسته‌یش به زیندووی ماونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێك شوێنه‌وار ببینی له ئێسته‌دا و بڵێیت ده‌بێت كاتێك كه له كۆندا دروستكرابێت چۆن بووبێت و له‌وانه‌یه به‌بینیبی سه‌رسامببیت و شتێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر بێتلات، بۆیه لێره‌دا باس له كۆمه‌ڵێك له‌و وێنه مێژووییانه ده‌كه‌ین كه ئێسته‌یش به‌زیندوویی ماونه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م – یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی "Disneyland" له ساڵی 1955 له ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی Disneyland له وڵاتی ئه‌مه‌ریكادا و له ساڵی 1955 وێنه‌یه‌كی گیرا و ئێسته به یه‌كێك له‌و وێنانه داده‌نرێت كه له مێژوو به‌زیندووی ماونه‌ته‌وه.
دووه‌م – بنكه‌ی ژێر زه‌وی هیتله‌ر له ساڵی 1945: دوای مردنی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر و ئاشكراكردنی بنكه نهێنییه‌كه‌ی كه ده‌كه‌وێته ژێر زه‌وی وێنه‌ی شوێنه‌واره نهێنییه‌كه گیراو و وه‌ك یه‌كێك له وێنه مێژووییه به‌نردخه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
سێیه‌م – وێنه‌ی ئه‌و شێره‌ی كه بۆ سه‌ره‌تای فیلمه سینه‌ماییه‌كان و MGM به‌كارده‌هێنرێت: له ساڵی 1929 وێنه‌یه‌ك گیرا له‌كاتی ڤیدیۆكردنی نه‌ڕه‌ی شێری MGM كه ئه‌م شێره وه‌ك سپۆنسه‌رێك به‌كارده‌هێندرێت بۆ فیله‌م سینه‌ماییه‌كان، هه‌روه‌ها زۆربه‌مان دیتوومانه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی فلیمكارتۆنی tom & jerry.