له ژاپۆن دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه ترسناك و گه‌وره‌كه ڕووی دا، كه‌لوپه‌لی كچێك له‌سه‌ر كانتۆرهكهیهوه كه‌وته خواره‌وه، كه دایكی تووشی شۆك كرد و كچه‌كه‌ش شه‌رمه‌زار بوو.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌یه‌كی شاری ئوساكا له ژاپۆن، له نیوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووی دا، كه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه‌كانی كه له‌و ناوچه‌یه تا ئێسته ڕوویان داوه، بێگومان ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری به هاووڵاتییان و كه‌لوپه‌له‌كانیان و بازاڕه‌كان گه‌یاند.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی زیانی به‌ركه‌وت كچێك بوو كه دوای هێوربوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای دوای بوومه‌له‌رزه‌كه، پۆلیس بۆ سه‌رژمێری زیان لێكه‌وتووان سه‌ردانی ماڵه‌كانی كرد، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ دایك و پۆلیسه‌كاندا چوونه ژووره‌كه‌ی ئه‌و و سه‌یرێكی سه‌لامه‌تی و جێگیربوونی كه‌لوپه‌له‌كانیان كرد.
له‌ناكاودا دایكه‌كه چاوی به كۆمه‌ڵه كاسێت، گۆڤار و وێنه‌ی ڕووت و فیلمی سێكسی كه‌وت، كه له سه‌قفی كانتۆری كچه‌كه‌ی كه‌وتبووه خواره‌وه، به‌مه‌ش هه‌م كچه‌كه تووشی شه‌رمه‌زاری بوو لای دایكی، هه‌م دایكه‌كه هه‌ستی به ته‌ریقبوونه‌وه كرد لای پۆلیسه‌كان.
دوای ماوه‌یه‌كیش له‌سه‌ر هێوربوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، ئه‌م هه‌واڵه له‌ناو میدیاكاندا بڵاو كرایه‌وه، خه‌ڵكی به چه‌ندان جۆری جیاواز قسه‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد، یه‌كێك له كۆمێنته‌كانیش نووسیبووی: "هێشتا بۆم ده‌رنه‌كه‌وتووه، تۆ و دایكت كامتان زیانتان زیاتر به‌ركه‌وتووه؟!".