كچه هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌فتارێكی مرۆڤانه و چاوه‌ڕواننه‌كراو، توانی كێشه‌یه‌كی گه‌وره چاره بكات و ببێته جێی سه‌رسامی لای ته‌واوی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و دنیاش.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی كۆمپانیای ئالاسكای ئهمهریكیدا، كارمه‌ندانی ناو فڕۆكه‌كه پێویستیان به كه‌سێك هه‌بوو كه له زمانی ئاماژه بزانێت و قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه كه‌ڕ و لاڵه بكات، تا بزانن چی ده‌وێت و چ شتێكی پێویسته.
به‌ڵام هیچ كه‌سێك له كارمه‌ندان و سه‌رنشینانیش توانای تێگه‌یشتن له پیاوه‌كه‌یان نه‌بوو، بۆیه كلارا دالی كه كچه هه‌رزه‌كارێكی 15 ساڵ بوو، چووه ته‌نیشت پیاوه‌كه و به سه‌رنج و ورد سه‌یركردنه‌وه، توانی له داواكارییه‌كه‌ی تێ بگات و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یشی تێ بگه‌یه‌نێت.
دوای سه‌رنجه ورده‌كانی كلارا، ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوه ته‌نیا ویستوویه‌تی كه‌سێك له ته‌نیشتی دا‌نیشێت و چیتر به‌ته‌نیا نه‌بێت، بۆیه تا كۆتای گه‌شته‌كه كلارا لای مایه‌وه و هه‌وڵی تێگه‌یشتنی زیاتری دا و كه‌وته گاڵته و كات به‌سه‌ربردنیش له‌گه‌ڵی.
له دیمانه‌یه‌كیشدا كه بۆ میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان لێدوانی دا، كلارا ڕوونی كرده‌وه كه ته‌نیا له‌و كاته‌دا هه‌وڵی فێربوونی زمانی ئاماژه‌ی داوه و پێشتر هیچ زانیارییه‌كی وردی له‌سه‌ری نه‌بووه.