بۆ زیاتر ئاسانكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی و كه‌متر خه‌رجكردنی كاته‌كانی، كارمه‌ندێكی پاككه‌ره‌وه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان گسكێكی جیاوازی دروست كردووه و بۆ پاككردنه‌وه به‌كاری ده‌هێنێت.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ڤیدیۆی كارمه‌ندێكی پاككه‌ره‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه گسكێكی جیاوازی دروست كردووه و كاره‌كانی خۆی پێ ڕاده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌م گسكه وه‌ك پانكه دروست كراوه و به كاره‌با ئیش ده‌كات، چه‌ند گسكێك به باڵه‌كانییه‌وه نووساوه و به یه‌كه‌وه ده‌خولێنه‌وه، كه وا ده‌كات كار ئاسان بێت و به ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ئه‌و شه‌قامانه پاك بكاته‌وه.
ڤیدیۆكه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به تایبه‌ت تویته‌ر، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه و خه‌ڵك به كارێكی جیاواز و سه‌رسوڕهێنه‌ری داده‌نێن.