له نوێترین پێشكه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ، له نیویۆرك ژنێك ده‌ستی داوه‌ته مه‌ساجكردن بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ده‌م و به یه‌كێك له باشترین مه‌ساجه پێویسته‌كانی داده‌نێت.
ژنێك به ناوی "دانا ئۆماری" له سه‌نته‌ری مه‌ساجكردنه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته جۆرێكی جیاواز له مه‌ساجكردن، كه ئه‌ویش مه‌ساجی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ده‌مه، تا ئێسته چه‌ند كه‌سێكی كه‌م تاقییان كردووه‌ته‌وه و یه‌كێك له‌وانه‌ش میگان مێركڵ خێزانی شازاده‌ی دووه‌می به‌ریتانیا بووه.
ئه‌و ژنه له باسی مه‌ساجه‌كه‌دا، به چه‌ندان جۆری جیاواز هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنێت و خه‌ڵكی له سووده‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه و دڵنیایه كه هه‌موو مرۆڤێك له ژیانیدا زۆر پێویسته جارێك بیكات.
سووده‌كانیشی به گشتی بریتین له خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ڕووخسار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، ڕوونبوونی پێست، پشوودانی ده‌م و جوانبوونی لێو و چه‌ندان سوودی تر.