له بانگێشتی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناودار و ئه‌ستێره‌ی جیهانی بۆ له‌نده‌ن له‌لایه‌ن كۆڕبه‌ندی هاوڕێتیی به‌ریتانی- لبنانی كه تایبه‌ت بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان. ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مایی سه‌لما حایك له‌وێ ئاماده بوو و بۆ میدیاكان گوتی، لبنان له‌ناو خوێنمدایه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، حایك كه ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی مه‌كسیكی و به ڕه‌سه‌ن لبنانییه، بۆ میدیاكان باسی له هه‌ڵوێست و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ لبنان كرد.
ئه‌و خاتوونه به گریانه‌وه باسی باپیری خۆی كردووه و رای گه‌یاندووه، باپیرم وه‌ك رووخسار دروست به "جوبران خه‌لیل جوبران" ده‌چوو كه ئه‌و به نووسه‌رێكی گه‌وره ناوی برد.
حایك باسی بیروه‌رییه‌كانی خۆی كرد كه بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی لبنانی كردووه، ئاماژه‌ی داوه كه له‌و گه‌شته‌ی سه‌ردانی گوندی "بعبدات" كردووه كه شوێنی ره‌سه‌نی باوك و باپیرانیه‌تی. هاوكات سه‌ردانی گوندی "بوشرای باكور"ی كردووه كه شوێنی ره‌سه‌نی جوبران خه‌لیل جوبرانه.
دواتریش سه‌لما حایك گوتی زۆر خه‌مبارم كه تا ئێسته زمانی عه‌ره‌بی نازانم.
سه‌لما فالغارما حایك بین‌و له ساڵی 1966 له مه‌كسیك له دایك بووه، ده‌كاته كچی سه‌رمایه‌دارێكی مه‌كسیكی به‌ناوی "سامی حایك" كه به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، دایكیشی مه‌كسیكییه و به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانیایییه. سه‌ره‌تای هونه‌ریی حایك، له رێی رێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنیی له مه‌كسیك ده‌ست پێ كردووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێك رۆڵی بینیوه، له ساڵی 1995 وه‌ك ئه‌ستێره له هۆڵیوود ناسرایه‌وه.
حایك له چه‌ندان فیلم‌دا به زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی رۆڵی بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك ناوی بڵاو بووه‌وه كه له هۆڵیووددا به "بۆمبی هۆڵیوود" ناوبانگی ده‌ركرد. جیا له فیلمه‌كانی كه زۆربه‌یان ئه‌كشنن، هاوكات له چه‌ند زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنیشدا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه. زیاتر له 80 كاری هونه‌ریی زۆر ناوداری هه‌یه كه له‌ناویاندا جیا له فیلم، درامایش هه‌ن.