فۆتۆ.. درێسی وەرزی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا كرا
رۆژنامەیەكی ئیسپانیا درێسی وەرزی داهاتوو (2017-2018)ی یانەی بەرشەلۆنەیان ئاشكرا كرد.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی رەزامەندی لەسەر درێسی وەرزی داهاتووی تیپەكەی پێشانداوە، یانەكە بۆ یەكەمجار لە ئایار (مانگی پێنج) ئەو درێسە نوێیە لەبەر دەكات.
رۆژنامەكە وێنەی درێسەكەی نمایشكردووە كە لە رەنگی سەرەكی شین و هێڵی درێژی سووری یانەی بەرشەلۆنە پێكهاتووە، هێڵەكانیش بەشێوەیەكی ناڕێك لە پێشەوە و پشتەوەی درێسەكە نەخشێنراوە.
رۆژنامەكە هەروەها درێسی دووەمی یانەی بەرشەلۆنەشی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكرا كرد كە لە رەنگی شینی ئاسمانی پێكهاتووە و تاڕادەیەك لە درێسی ئێستای یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەچێت، درێسی سێیەمیش لە رەنگێكی سووری تۆخ وەك رەنگی هەنار پێكدێت.
وشە -
ئامانج ئهكرهم