قاوه خواردنه‌وه‌یه‌كه كه له دوای كوڵانی دانه‌ی قاوه به ده‌ست دێت و مرۆڤ له زۆر ناوچه‌ی دنیا وه‌ك خواردنه‌وه‌یه‌كی ماڵان بۆ پێشكه‌ش كردن له میوان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به كاری ده‌هێنن. قاوه ھه‌ندێك سوود و زیانی بۆ له‌ش ھه‌یه.
قاوه یه‌كێكه له خواردنه‌وه تایبه‌ته‌كان كه زۆرێك له نه‌ته‌وه‌كان له دنیادا ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه به ڕێگه و شێوازی جیاوازی خۆی ئاماده‌ی ده‌كات له هه‌ندێك حاڵه‌تدا هۆكاره بۆ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك و له هه‌ندێك حاڵه‌تی تاریشدا چاره‌سه‌ره، له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ڕێگه‌یه‌كی جیاوازی قاوه پێشان ده‌ده‌ین كه به گه‌رم كردنی لم دروست ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش ڕێگه‌یه‌كی نوێیه له‌لای توركه‌كان و چێژێكی زۆری لێ وه‌رده‌گرن.
قاوه یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستی ملوله‌ی خوێن و ده‌ماره‌كان ده‌دات، چونكه توانای دروستكردنی ئۆكسیدی نیتریكی هه‌یه ماسوولكه‌كان به‌هێز ده‌كات و چالاكی به جه‌سته ده‌به‌خشێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی .
خواردنه‌وه‌ی قاوه زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان هه‌یه، چونكه ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دانیان ده‌كاته‌وه و له چا زیاتر كافاینی تیادایه ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ستكردن به ماندوێتی و ئاره‌زووكردنی نوستن كه‌م ببێته‌وه و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ش كه‌مده‌كاته‌وه.
قاوه توانای پاراستنی ددانه‌كانی هه‌یه له كلۆر بوون چونكه دژه ئۆكسێنه‌ری به‌هێزی تیادایه و پێست له توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت و ئاستی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات.