وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەی فەرمی ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوویان بە پشوو ڕاگەیاند.
لە نووسراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی 11 كانوونی یەكەم/ دیسێمبەری وەك پشوو بە بۆنەی ساڵرۆژی لە دایكبوونی پەیامبەری ئیسلام دیاریی كردووە.
هاوكات وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی داوە، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایكبوونی پەیامبەر محەمەد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 2016/12/11 زایینی، له‌ناخی دڵمانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان به‌گشتی و مسوڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، په‌یامی پێغه‌مبه‌ر (محەمەد) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت په‌یامی ئاشتی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه، په‌یامی چاندنی تۆی خۆشه‌ویستی و په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تییه.
ئاماژەی داوە، هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) رێك ده‌خات. ئومێده‌وارین هاتنه‌وه‌ی ئه‌م یاده مه‌زنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ وڵاته‌كه‌مان و كوردستانی ئازیزمان پارێزراو بكات.
لە لێدوانێكیشیدا مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی پەیوەندییەكان و پێكەوە ژیان لە وەزارەتی ئەوقاف دوێنێ بە "وشە"ی ڕاگەیاند پێشبینی دەكرێت لە هەزار و 500 مزگەوت ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە ئەنجام بدەن.
ڕۆژی 11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر، كه هاوكات ڕۆژی 12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م (به مانگی كۆچی)، ڕۆژی له‌دایكبووی محمه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا په‌یامبه‌ری ئاینی ئیسلامه و ساڵانه له‌و ڕۆژه‌دا، مسوڵمانان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌یكه‌نه ڕۆژێكی یادكردنه‌وه و ئاهه‌نگێڕان .
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژووییش، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، یه‌كه‌م شوێن بوون له مێژوودا كه له سه‌رده‌می سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، ئه‌و یاده‌یان كردووه‌ته‌وه و دواتریش ئه‌و بۆنه‌یه بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌موو ساڵێك له شار و وڵاتانی تری ئیسلامی یادكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام دراوه.