له فه‌رمانێكى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا کە ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى كردوه، مۆڵه‌تى خوێندن به ته‌واوی هه‌ڵگیراوه.
له نووسراوی ژماره "5014"ی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه ڕۆژی 28 تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر گشتاندنى بۆ كراوه و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه، هاتووه: له‌باره‌ى قوتابیانى تواناسازى ئێسته له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن له‌باره‌ى ئه‌و به‌ڵینه‌ى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایان كردبوو پێویسته دوو هێنده خزمه‌تى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو ده‌بیندرێت به‌شێك له خوێنكاران له ده‌ره‌وه‌ى ڕێنماییه‌كان مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن.
له‌و نووسراوه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كیشی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌ى چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات ئه‌مانه‌ن:
دواى گه‌ڕانه‌وه و ته‌واوكردنى خوێندنى باڵا، پێویسته قوتابیان ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تیان كردوه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ خزمه‌ت بكه‌ن، هه‌روه‌ها نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى مۆڵه‌تى تر بكه‌ن و پێویسته سوود له‌تواناكانیان وه‌ربگرین.
هه‌روه‌ها هاتووه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌ست به‌كاربوونیان بۆ بكرێت تا ئه‌ستۆپاكى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆیان بكرێت، هه‌روه‌ها كه‌فاله‌تیان هه‌ڵناگیرێت تا ماوه‌ى خزمه‌ته‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، مۆڵه‌تى به‌بێ مووچه‌ش به‌و كه‌سانه نادرێت تا ماوه‌كه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌ى تواناسازى له‌ساڵى 2011 ڕاگه‌یه‌ندرا له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى ناردنى قوتابیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى بڕوانامه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایى به‌شێك له‌م خوێنكارانه كێشه‌ى خه‌رجكردنى پاره و مۆڵه‌تى خوێندنیان بۆ دروست بووه.
هه‌ولێر/ رامیار جه‌واد