هەولێر.. 48 سه‌عاته‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك بێ کارەبان

:: PM:05:52:05/12/2016 ‌

چەندان گەڕەكی ناو شاری هەولێر كێشەی كارەبایان هەیە و گەڕەكەكانی ڕووناكی و منارە و ئەندازیاران بەهۆی پەستانی زۆر لە فیدەرەكان و سەرپێچی لە بەکارهێنانی كارەبا ماوەی 48 سەعاتدا جارێك كارەبایان دەبێت. بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێریش دەلێت تیمەكانیان لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ چاككردنەوەی كارەبا لەو گەِرەكانە و كێشەی چەند گەڕەكێكیش چارەسەر كراوە.

كۆچەر سەعید، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ "وشە" راگەیاند، بەهۆی پەستانی زۆر و سەرپێچی هاوڵاتیان، ناچارین فیدەری هەندێ‌ لە گەڕەكەكانی وەكو "ڕووناكی –ئەندازیاران –منارە –فەرمانبەران" بكوژێنینەوە ئەو شوێنانەش ناتوانن لەكاتی هەبوونی كارەبای نیشتیمانی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكانیان بۆ پێ‌ بكرێت چونكە هەموو گەڕەكەکان وا نیە بەڵكو چەند فیدەرێكە كە ئۆڤەر لۆدی زۆر لەسەرە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ئێستە لە ڕێگەی تیمەكانی چاككردنەوەی كارەباوە گەڕەكەكانی ڕووناكی – ئەندازیاران  هانا سیتی كە ئەو كێشەیەیان هەبوو چارەسەر كراوە.

"لە گەڕەكی فەرمانبەران خەڵێكی زۆر خانوویان دروست كردووە و تۆڕ و سەعاتی كارەبایان نەبەستووە، ئەمەش پەستانی زۆری لەسەر فیدەر و محاویلەكانی ئەو گەڕەكانە دروست كردووە" کۆچەر سەعید وای گوت.

داواش لە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەكانە دەكات هاوكاری تیمەكانی كارەبا بكەن بۆ ئەوەی لەو چەند ڕۆژەدا كێشەی ئەو گەڕەكانەی ماون چارەسەر بكرێن.

هەولێر/هێمن ڕەفیق 


وشە - هیدایه‌ت جان