سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتیی کوردستان سووریا، بەھۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن پەیەدەوە شەھیدبوو.
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سەرکردەیەکی پەدەکەسە کە چەند جارێک لەلایەن پەیەدە زیندانی کراوە و دواجار زۆر ئەشکەنجە درا و بە کەفالەت ئازاد کرا و دواتر ھاتە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی چارەسەری وەربگرێت بهڵام بەوھۆیەوە ئەمڕۆ شەھیدبوو.
خالد عەلی بەرپرسی نووسینگەی "ئەنەکەسە" لە ھەرێمی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند: "سەڵاح یونس" سەرکردەی پارتی دیموكراتیی كوردستانی سووریا (پەدەکەسە) چەند جارێک لەسەر خەباتی کوردایەتی لەلایەن رژێمی سووریا گیراوە و دواتر پەیەدە چەند جارێک زیندانی کردووە و لە زیندان بههۆی ئهشكهنجه و لە کارەبادان، سهری تووشی برینێكی قورس بوو، چاوێكی لهدهست دابوو، بهڵام ههرچۆنێك بێت بەھۆی خراپیی تەندروستی، بە کەفالەت ئازاد کرا و رەوانەی ھەرێمی کوردستانمان كرد تا چارەسەری بۆ بكرێ.
زیاتر گوتی: کە ھاتە ھەولێر، دۆخی زۆر خراپ بوو و درنگ کەوتبوو بۆ چارەسەر، دواجار ئەمڕۆ دووشهم بەھۆی ئەونەخۆشیە شەھید بوو.
خالد عەلی ئهوهشی خسته ڕوو كه ئەمڕۆ تەرمی شەھید سەڵاح رەوانەی عاموودا کراوە و لەلایەن کەسوکارەکەی لەوێ بەخاک دهسپێردرێ.
سەلاح یونس ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە سوریایە و لەلایەن پەیەدەوە لەسەر بیرورای سیاسییەوە گیراوه و ئەشکەنجە درا و دواجاری بەھۆی ئەو ئەشکەنجەیە شەھیدبوو.
ههولێر/ بڵند ئیبراھیم