ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ باڵیۆزى پێشووى ئه‌و وڵاته له عێراق كۆبووه‌وه و باسی داهاتووی عێراقیان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، له درێژه‌ى سه‌ردانى شانده‌كه‌ى هه‌ریمى كوردستان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ ستیوارت جۆنز باڵیۆزى پێششووى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا، كۆبوونه‌وه و تێیدا باسیان له ئایندهی كوردستان و عێراق به چڕ كرد.
سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی سێی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر ده‌ستی پێ كرد و تێیدا مەسروور بارزانی دەیەوێت لەم سەردانەدا لە هەڕەمی وڵاتانی جیهانەوە، خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە، لەتەک خەباتی دیپلۆماتیانەی گونجاو‌دا، جارێکی دیکە پرسی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە تاووتوێ بکات.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەبەستیەتی لەگەڵ ئیدارەی ئێسته و داهاتووی ئەمریکا، باس لە ئاییندەی کوردستان و پێشمەرگە بکات، بەتایبەت کە چەندینجار ئەمریکاییەکان کوردی‌یان بە دۆستی نزیکی خۆیان زانیوە و پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی پێشمەرگە بوون لەشەڕی تیرۆردا.
دواى دیدارى شانده‌كه له گه‌ڵ باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریكا، هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، مه‌سروور بارزانی و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ جۆناسان كۆهین، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌یری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئه‌وروپا و ئۆراسیا، كۆبوونه‌وه.
بڕیاره ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، چەند سیمینار و کۆبوونەوە لە ناوەندەکانی تینک تانکی ئەمه‌ریکا، بە ئامانجی دیالۆگی زیاتر و بیروبۆچوون و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەسەر هەرێمی کوردستان بەشداری بکات.
لەیەکەم وێستەگەشیدا لە ناوەندی گەشەپێدانی ئەمه‌ریکا، مەسرور بارزانی، بیروبۆچوونەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوەندە، لەبارەی وتوێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێکرد، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە ناوچەکەدا.