ئەو هونەرمەندە ناودارانەی میسر كە یەهوودین

:: AM:10:04:04/07/2018 ‌

ژمارەیەك كەسایەتیی داهێنەر و ئەستێرەی ناوداری بوارە جیاجیاكان لە میسر بەتایبەت لە قۆناغەكانی پێشتر، یەهوودی بوون. پێگەی "فەرفیش"یش كە پێگەیەكی هونەریی میسرییە، راپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە و ناوی ژمارەیەك هونەرمەندی ناوداری میسریی خستووەتە بەر رۆشنایییەوە كە لە رەسەندا یەهوودین. 

لەیلا موراد دیارترین ئەستێرەی قۆناغی پێشترە و ئەكتەر و گۆرانیبێژی بووە، یەهوودی بووە. ناوی راستینەی "لیلیان"ە و لە ساڵی 1918 لە دایك بووە. دەكاتە كچی ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ ئیبراهیم زەكی مۆردخای.

هونەرمەند ئەحمەد شەرقی كە بەڕەسەن ئیتالییە و لەدایكبووی 1901ە. ئەویش یەهوودییە و ناوی راستینەی "توغو مزراد"ە. دەرهێنەرێكی دیاری سینەمایی میسری بووە كە كۆمپانیایەكی زۆر گەورەی بەرهەمهێنانی سینەمایی لەو وڵاتە دامەزراندووە.

نەجمە ئیبراهیم كە ئەویش خاتوونە ئەكتەرێكی كۆنی میسر بووە و بەڕەسەن یەهوودی بووە، ناوی راستینەی "بولینی ئۆدیۆن"ە. لە فیلمی سینەمایی "ریا و سكینە"دا كە فیلمێكی زۆر ناودارە، رۆڵی "ریا"ی وەرگرتووە. جیالەوەی لە زیاتر لە 40 فیلمدا رۆڵی بینیوە.

نەجوا سالمیش ئەكتەرێكی تری میسرییە و بەڕەسەن یەهوودییە و لە ساڵی 1925 لە دایك بووە، ناوی راستینەی "نەزیرە مووسا شەحاتە"یە. جیالە بەشداریی لە دەیان فیلمی سینەمایی، هاوكات لەگەڵ هونەرمەندی كۆمیدی ئیسماعیل یاسیندا بەشداریی چەندان فیلمی كردووە. ئەو خاتوونە تووشی نەخۆشیی دەروونی بوو و پێی وابوو چونكە لە رەسەندا یەهوودییە، بۆیە مەترسیی تیرۆری لەسەرە.

راقیە ئیبراهیم و سەماكار كیتیش دوو ئەستێرەی تری یەهوودین كە لە مێژووی هونەریی میسردا رۆڵی كارایان هەبووە.  










وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د