كارداشیان سكاڵا لەسەر پێگەیەكی ئەلیكترۆنی تۆمار دەكات

:: PM:03:57:12/10/2016 ‌
خانمە ئەستێرەی ئەمەریكایی كیم كارداشیان، لە دادگەی فیدڕاڵیی نیویۆرك، سكاڵای یاسایی لەسەر پێگەی ئەلیكترۆنیی "میدیا تیك ئاوت" تۆمار كرد، كە پێشتر لە هەواڵێكیاندا كیمیان تۆمەتبار كرد بوو، بەوەی كە درۆ دەكات كاتێك دەڵێت لە پاریس لەژێر هەڕەشەی چەكدا دزیم لێ كراوە.

كارداشیان لە سكاڵاكەیدا، داوای سەپاندنی سزای قەرەبووكردنەوە بەسەر ئەو پێگەیەدا دەكات، بە هۆی ئەوەی پێگەكە هیچ بەڵگەیەكی واقیعییان بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتە نییە و هەواڵەكەی بە هێرشێكی تێكدەرانە وەسف كردووە.

كیم كارداشیان، رێككەوتی سێی ئۆكتۆبەر، لەو كاتەی كە هاوسەرەكەی "كانیێ وێست" كۆنسێرتی گۆرانیی هەبوو، لە شوقەیەك لە پاریس، لەلایەن چەند كەسێكەوە لەژێر هەڕەشەی چەكدا، بڕێكی زۆر گەوهەری لێی دزرا، كە بایی چەند ملیۆن دۆلارێك بوو.

كارداشیان لە سكاڵاكەیدا، بڕی ئەو قەرەبووەی دەستنیشان نەكردووە كە لە پێگەكەی داوای دەكات.

وشە/ سكای نیوز. و: ئەهمەد كەیفی


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی