ڤیدیۆ.. نیمایشەكەی نیمار بووە ریكلامی كنتاكی

:: PM:12:33:04/07/2018 ‌

كۆمپانیای (KFC) بۆخواردنە خێراكان ریكلامێكی پێشووی خۆی بڵاو كردەوە كە تێیدا یاریزانێك هاوشێوەی نمایشەكەی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی لە یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەكسیك لە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2018ی رووسیا ئەنجامی دا.

هەڵبژاردەی بەڕازیل پێرێ دووشەم لە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2018ی رووسیا بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی مەكسیكی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكە.

لەو یارییەدا نیمار بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشان كرا دوای تۆماركردنی گۆڵی یەكەم و دروستكردنی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی، بەڵام لەلایەن هەوادارانەوە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەوە بەهۆی نمایشكردن و هەوڵدان بۆ وەرگرتنی كارتێكی زەرد بەڕووی میگێل لایۆنی یاریزانی هەڵبژاردەی مەكسیكەوە.

لقی ئەفریقیای كۆمپانیای (KFC) ریكلامێكی بڵاو كردەوە كە هاوشێوەی نمایشەكەی نیمار یاریزانێك لەنێو یاریگە خۆی بەردەداتەوە و بە پاڵدانەوە بەنێو بازاڕ و شەقامی شاردا دەڕوات تا دەگاتە چێشتخانەیەكی خواردنی خێرای كەی ئێف سی.
 



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م