پەرستارێك 14 منداڵی تازە لەدایكبووی كوشت

:: AM:10:08:05/07/2018 ‌
پۆلیسی بەریتانیا ئاشكرای كرد، توانیویانە پەرستارێك لە كەرتی تەندروستی تایبەت بە منداڵانی تازە لەدایكبوو بگرن، دوای ئەوەی بووەتە هۆی كوشتنی هەشت منداڵ بەر لەوەی بێنە دنیا و شەشی تریشی دوای لەدایكبوون لە نەخۆشخانەیەكی منداڵانی باكوری ئینگلتەرا كوشتووە. 

پۆلیس دووپاتی كردەوە كە دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان كردەوە، دوای ئەوەی لە مواەی 2015 تا 2016  زیاتر لە 17 حاڵەتی كوشتنی منداڵان لە نەخۆشخانەكە تۆمار كرا و 15ی تریش بە زۆر لە مەرگ ڕزگار كران.

نەخۆشخانەكە ناوی "كۆنتسیتە چیستەرە" و دەكەوێتە باكوری ئینگلتەرا، لێكۆڵەر پۆل هیوز لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، دۆسیەكە زۆر هەستیار و ئاڵۆز بوو، بەڵام ئێمە بەڵێنمان دا هەرچی لە توانامان دایە بیگرینەبەر، تا هۆكارەكە بدۆزینەوە و تۆمەتبارەكان بگرین.

پۆلیس لە مانگی حوزەیران/یۆنیۆوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد، هیچ زانیارییەكی دەست نەكەوت، تەنیا هەموو كارمەندانی خستە ژێر چاودێری وردەوە كە لەو نەخۆشخانەیە كار دەكەن، تا دواتر دڵنیاییان لە نەخۆشخانەكە وەرگرت كە هەموو شتێك ئارام و بێ كێشەیە، بەڵام پاشان حاڵەتێكی تری مردنی منداڵان ڕووی دا، بۆیە دەست بە لێكۆڵینەوە كرا، لەگەڵ ئەو ژنەی دواجار لە ژووری ئەو منداڵە بووە و دوای فشار خستنەسەری، ددانی بەهەموو تاوانەكانی دا نا.


وشە - باز ئه‌حمه‌د