پۆلیسی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە ژنێكی تەمەن 92 ساڵی ئەمەریكی بە فیشەك كوڕە تەمەن 72 ساڵەكەی خۆی كوشتووە. دوای لێكۆڵینەوە هۆكاری سەرەكی ئاشكرا بووە و دایكەكە گوتوویەتی بەو كارە ویستوویەتی لە چوون بۆ خانەی بەساڵاچووان رزگاری ببێت.
ژنەكە ماوەیەك بووە خەمی لەوە خواردووە كوڕەكەی رەوانەی خانەی بەساڵاچووانی دەكات. كوڕەكەی لەگەڵ هاوڕێیەكی كچی لە ماڵەوە ژیاوە و پێی باش بووە دایكی بنێریتە خانەی بەساڵاچووان بۆ ئەوەی باشتر خزمەت بكرێت.
بە گوتەی پۆلیس ژنەكە لەگەڵ كوڕەكەی دەمەقاڵەیان بووە و پێشتریش دەمانچەیەكی لە گیرفانی شاردووەتەوە، بۆیە لە كاتی دەمەقاڵە بە دەمانچە تەقە لە كوڕەكەی دەكات و دەیكوژێت. لە كاتی هێرشەكە كوڕەكەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی بووە كە تەمەنی 57 ساڵە و ژنەكە ویستوویەتی تەقە لە خۆشەویستی كوڕەكەشی بكات، بەڵام خێرا خۆی رزگار كردووە و دەمانچەكەی لە دەستی ستاندووە و لە ماڵەوە رای كردووە و یەكسەر پۆلیسی لە رووداوەكە ئاگادار كردووەتەوە.
كاتێك پۆلیس دەگاتە ماڵەكە دایك لەسەر كورسییەك دانیشتووە و هێشتا تووڕە بووە و بە كورەكەی گوتووە "ها دەتویست ژیانم بشێوێنی منیش ئاوا دەتكوژم."