هاوسه‌رى یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى داعش، نهێنیى چوار ژنه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "دووانیان عێراقین و یه‌كێك سوورى و ئه‌وی تریان چیچانییه".
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
" قه‌زا"ى عێراق ددان پێنانه‌كانى مونا جاسم خه‌لیفاوى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هاوسه‌رى "حاجى سه‌میر"ى یاریده‌ده‌رى به‌غدادی بووه، ئه‌و ژنه ئاشكراى كردووه كه دوو جار له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ژیاوه، جارێك له شارى حه‌له‌بى سووریا كه ماوه‌ى مانگێك بووه، ئه‌وی تریش له ناوچه‌یه‌كى شارى ئه‌نبار بووه.
مونا ئێسته ته‌مه‌نى 42 ساڵه له‌لایه‌ن دادگاى عێراق دادگایى ده‌كرێت، هاوسه‌رى سه‌میر عه‌بد خه‌لیفاوییه كه به‌ر له كه‌وتنى رژێمى به‌عس ئه‌و پیاوه ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وان بووه له سوپاى عێراق و له ساڵى 2004 پێوه‌ندى به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه كردووه، تا دواجار له 2013 وه‌ك یاریده‌ده‌رێكى به‌هێزى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ده‌ركه‌وتووه.
مونا باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌ر داواى مێرده‌كه‌ى له ساڵى 2013 عێراقییان جێ هێشتووه و به‌ره‌و سووریا رۆیشتوون و له‌وێ خانوویان گرتووه، دواتر ماڵى "ئه‌بوخالید" هاتوونه‌ته ماڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵیان ژیاون، مه‌به‌ست له "ئه‌بوخالید" ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى گه‌وره تیرۆریست و سه‌ركرده‌ى داعشه.
به‌ڵام ئه‌و كاته له‌لایه‌ن سوپاى ئازادى سووریاوه له‌گه‌ڵ حه‌جى سه‌میرى هاوسه‌رى مونا ده‌بێته شه‌ڕ، له ئه‌نجامدا مونا ده‌گیرێت و هاوسه‌ره‌كه‌شى ده‌كوژرێت، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى داده‌بڕێت.
به‌ڵام جارێكى تر كاتێك سوپاى ئازاد و داعش به‌شێك له دیله‌كانیان ده‌گۆڕنه‌وه، مونا ئه‌وجاره‌ش دێته‌وه ریزه‌كانى داعش و له ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال له نزیك سنوورى نێوان عێراق و سووریا به داعش و كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌گاته‌وه.
به‌ڵام به‌هۆى فشاره‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى ئه‌نبار ده‌گوازرێنه‌وه كه به" شعیتات" ناسراوه، له‌وێ له ماڵێكدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانى به‌غدادى به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. له باره‌ى ژماره‌ى هاوسه‌ره‌كانى به‌غدادى گوتوویه‌تى، "چوار ژنى هه‌یه، دووانیان عێراقین، یه‌كێكیان سوورى، ئه‌وی تریان چیچانییه".
زانیاریى زۆر ورد له‌سه‌ر ژیانى ژنانى به‌غدادى ئاشكرا ناكات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت باسى كردووه كه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانى به‌ته‌نیا له ناو ماڵێك ژیاون و له لایه‌ن به‌غدادییه‌وه بایه‌خى تایبه‌تیان پێ دراوه و به نێردراوى تایبه‌ت دۆلاریان بۆ ره‌وانه كراوه.
له‌باره‌ی گرتنى خۆیشى ده‌ڵێ، براكه‌م دواى دابینكردنى ناسنامه‌ى ساخته داواى لێ كردم به‌ره‌و سلێمانى بكه‌ومه رێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناسنامه‌كه‌م ساخته بوو رێ‌یان نه‌دام بچمه سلێمانییه‌وه، بۆیه له ده‌ره‌وه‌ى سلێمانى شه‌و له هوتێلێك مامه‌وه، ئه‌و كاته هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق منیان گرت.