كۆمپانیای زینگسۆی هیندی هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی مستیله‌یه‌كی زیره‌ك به چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و به‌هێز كه ده‌توانیت له‌ڕێگه‌یه‌وه چه‌ند فه‌رمانی جیاوازی پێ ئه‌نجام بده‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
prnewswire" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له مستیله‌یه‌كی زیره‌ك ده‌كات كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "زینگسۆ"ی هیندییه‌وه دروست كراوه و ده‌ڵێت، ئه‌م كۆمپانیا هیندییه بۆ ساڵی 2018 نوێترین و باشترین جۆری مستیله‌ی زیره‌كی دروست كرد به‌ناوی "Xenxo S-Ring" له‌لایه‌ن "ڤیجنێشوار" و خسته‌یه بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ئه‌م مستیله‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌ی بچووكه، به‌ڵام خاوه‌ن چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مستیله‌وه چه‌ندان روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م مستیله زیره‌كه له چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك پێك دێت كه رۆژانه هاوكاریت ده‌كات وه‌ك پێوه‌ندیكردن، كۆمپانیاكه ئه‌م مستیله‌ی به‌شێوازێك دروست كردووه كه ده‌توانی له ڕێگه‌ی بلووتووسه‌وه پێوه‌ندی بكه‌ی به مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ت و كاتێك كه پێوه‌ندییه‌كت بۆ دێت ده‌توانی له ڕێگه‌ی داگرتنی دووگمه‌ی سه‌ر مستیله‌كه پێوه‌ندییه‌كه وه‌ڵام بده‌یته‌وه و به‌شیوازێكی ئاسایی قه‌سه‌كانت بكه‌ی.
جگه له‌وه‌یش كاتێك ئه‌م مستیله پێوه‌ندیدار ده‌بێت به مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ته‌وه، ده‌توانێت شوێنی مۆبایله‌كه‌ت دیاری بكات له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی ده‌نگه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م مستیله‌یه تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستیشی هه‌یه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه پێت ده‌ڵێت چه‌ند شه‌كر له جه‌سته‌دا هه‌یه و ڕێژه‌ی په‌ستانی خوێنت دیاری ده‌كات و پێت ده‌ڵێت تا چه‌ند ته‌ندروستی.
جگه له‌مانه‌یش چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تری تێدایه وه‌ك "قفڵكردنی لاپ‌تۆپ و مۆبایله‌كه‌ت له ڕێگه‌ی مستیله‌كه‌ته‌وه، گۆڕینی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له ڕێگه‌یه مستیله‌كه‌وه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م مستیله‌وه ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی سیری یان گووگڵ ئه‌سستن كاته‌كان بزانیت، ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م مستیله‌یه نرخه‌كه‌ی بگاته 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.