نیمار لە سێ یاریی داهاتووی بەرشەلۆنە یاریی ناكات

:: PM:12:28:06/12/2016 ‌

نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی كلاسیكۆی شەمووی رابردوو تووشی ئەنگاوتن هات و بەو هۆیەشەوە رەنگە 2 هەفتە لە یاریكردن داببڕێ.

شەمووی رابردوو هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە یاریی كلاسیكۆی گەڕی 14ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە گۆڵێك یەكسان بوون.

لەو یارییەدا نیمار لە خولەكی 87 هاتە دەرەوەی یاریگە بەهۆی ئازاری رانییەوە و لە شوێنی ئەویش دینیس سوارێزی یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە یاریی كرد.

نیمار /24 ساڵ/ لە یاریی ئەمڕۆ سێشەمی یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی مونشنگلادباخی ئەڵمانی یاریی ناكات بەهۆی سزای راگرتنەوە، هەروەها لە یاریی هەفتەی داهاتووی یانەكەشی لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا بەهۆی هەمان كێشەوە یاری ناكات.

نیمار كێشەی ئەنگاوتنی رانی هەیە و رەنگە بەهۆیەوە ماوەی 2 هەفتە لە یاریكردن داببڕێ، بەمەش ناتوانێ لە یاریی دێربی كەتەلۆنیا بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆڵ یاریی بكات كە بڕیارە دوو هەفتەی تر لەنێو یاریگەی كامپ نوو بێتە ئەنجامدان.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م