لە ڕێی عوزێم دوو ژنی فلیپینی ڕفێنران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو، دوایی سێ‌ رۆژ لە ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەكان لە سنووری پارێزگای دیالە و رێی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، جارێكی تر دوو ژنە كرێكاری فلیپینی رفێنران و پۆلیسی و سوپایش ئەو شۆفێرەیان گرتووە كە ژنە كرێكارانەی لەگەڵدا بووە.

عەلی حەیدەر ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی دیالە بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو لە نێوان شارۆكەی خورماتوو و عوزێم لە رێی نزیك سەربازگەی موجاهدینی خەلقی ئێران، كۆمەڵێك چەكداری دەماكدار رێ لە تاكسییەك دەگرن كە چوار ژنی كرێكاری فلیپینی لەگەڵ بووە و لە بەغداوە دەیانباتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، لە ئاكامدا دووان لە ژنەكان دەڕفێنن.
 
زیاتر گوتی، شۆفێری تاكسییەكە گیراوە و دەركەوتووە دوو ژنەكەی تر هیچ ناسنامە و بەڵگەیەكی فەرمیان پێ نەبووە، تەنیا ئەوە نەبێ گوتوویانە كرێكاری ماڵانن.
 
ڕوونی كردەوە كە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە كە سەرپەرشتی پۆلیس و سوپا دەكا، خۆی سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەەكانی كردووە لەگەڵ شۆفێری تایبەت بەو ژنانە، بۆیە گومان دەكرێت بۆ كاری لەشفرۆشی ئەو ژنانە هێنرابن.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی مانگی تەمووزدا لە رێی عوزێم چەندان كەس رفێنراون، بەڵام ئەوە یەكەم حاڵەتی رفاندنی كەسانی بیانییە.
 
گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:04:05:07/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌