گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی)، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، ڤیدیۆیه‌كى نوێى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێكهاتووه له گۆرانییه‌كى كۆنى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد "كه‌ریم كابان" نوێى كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌یش هه‌وادارانی تووشى شۆك بوونه، به‌هۆى بوونى ئه‌و ده‌نگه ناسك و خۆشه‌یه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌نجه عه‌لى گۆرانییه‌كى هونه‌رمه‌ندێكى كۆنى كورد ئه‌وه‌نده به‌خۆشى بڵێته‌وه بۆیه هه‌وادارانى پێیان سه‌یر بووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕوخساری جوانتر بووه، له دوای له ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه تایبه‌تییه‌كانى خۆى، هەوادارانی ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامی داوە به‌م دواییانه.