یەكشەم و دووشەم پشووی فەرمییە

:: AM:09:23:08/07/2018 ‌

هەڵبژاردەكانی سەركەوتوو بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا بۆ ماوەی 48 سەعات لە رۆژانی یەكشەم و دووشەم پشووی فەرمییان وەرگرتووە.

پێرێ و دوێنێ یارییەكانی قۆناغی 8ی مۆندیال بەڕێوەچوون و تێیدا هەڵبژاردەكانی فڕەنسا، بەلجیكا، ئینگلتەڕا و كڕواتیا سەركەوتنیان بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە.

یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) ئەمڕۆ یەكشەم و سبەی دووشەم بۆ ماوەی 48 سەعات پشووی بەخشی بەهەرچوار هەڵبژاردەكە بەر لە ئەنجامدانی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا.

دووسبەی سێشەم بەفەرمی ركابەرییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال دەست پێ دەكاتەوە و بڕیارە لەم رۆژەدا سەعات 9ی شەو بەكاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی فڕەنسا و بەلجیكا رووبەڕووی یەكترببنەوە، رۆژی دواتریش هەڵبژاردەكانی ئینگلتەڕا و كڕواتیا یاری دەكەن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م