چوار ئەندامی خێزانێك بەهۆی دووكەڵەوە خنكان

:: PM:03:18:06/12/2016 ‌

لە شارۆكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، چوار ئەندامی خێزانێك بەهۆی دووكەڵەوە ژەهراوی بوون و خنكان.

ئەمڕۆ سێشەم شەشی كانوونی یەكەم/دیسێمبەر، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، سەعات 12:30ی شەوی ڕابردوو چوار ئەندامی خێزانێك بەهۆی دووكەڵەوە ژەهراوی بوون و گیانیان لە دەست دا.

زیاتر روونی دەكاتەوە، تا ئێستە نەزانراوە ئەو چوار ئەندامی خێزانە ژەهراوی بوونە یان ژەهراوی كراون، بۆیە تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە بۆ لێكۆڵینەوە".

" ئەوەی تا ئێستە زانراوە، هۆكاری گیان لەدەستدانەكە بە دووكەڵی مۆلیدە بووە كە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن ماڵەكەیانی پڕ كردووە، بەڵام دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی ئایا ژەهراوی نەكراون".

ئەم خێزانە پێك هاتووە لە پیاوێك و دوو هاوسەری خۆی و كچێكی و شەوی رابردوو لە شارۆكەی خەبات لەناو ماڵەكەیاندا سەرجەمیان گیانیان لە دەست داوە.

شارۆكەی خەبات بە دووریی 37 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری خۆرئاوای شاری هەولێر و سەر ڕێگەی گشتی هەولێر- مووسڵ.

هەولێر/رامیار جەواد


وشە - هیدایه‌ت جان