لەكاتی جووتبوون.. كوڕەكەی كوشت و جەستەی لەت لەت كرد

:: AM:11:02:08/07/2018 ‌
لە ڕووداوێكی نامۆ و جیاوازدا كچێك خۆشەویستەكەی لە كاتی جووتبوون كوشت و دواتریش جەستەی لەت لەت كرد، دواتر بەشێك لە جەستەی لەناو بەفرگر دۆزرایەوە و تاوانی ئاناستازیا ئونیجنیا لە ناوچەی ئۆریۆلفی ڕووسیا ئاشكرابوو.

پۆلیسی ناوچەكە ئاشكرای كرد، دەست و قاچ و ئەندامی نێرینەی پیاوەكە لەلایەن كچەكەوە دوای كوشتنی لە ناو بەفرگر هەڵی گرتبوو، ئەم كارەیشی وەك پەرستنی شەیتان ئەنجام داوە كە پێویستی بە قوربانی بووە.

دمیتری سینكڤیتش ئەو گەنجەیە كە لەلایەن ئاناستازیا ئونیجینای خۆشەویستی لەكاتی جووتبوون كوژراوە و دواتر لەت لەتی كردووە و بەشی زۆری جەستەی كردووەتە قوربانی بۆ شەیتان و دەست و قاچ و ئەندامی نێرنەیشی لەناو بەفرگر هەڵگرتووە، دوای پێزانینی پۆلیس و ئاشكرابوونی تاوانەكەی ئەو كچە خرایە گرتووخانەوە و لێكۆڵینەوەیش لە ڕووداوەكە دەستی پێ كرد.

كچەكە دانی بەوەدا نا كە باوەڕی بە شەیتان و سیحر و جادوو هەبووە و بەگوێرەی ئەو كتێبانەیشی كە لەسەر ئەو بوارە لە ئینتەرنێت دەستی كەوتووە و خوێندوویەتییەوە، ئەمە باشترین كار بووە بۆ پتەوبوونی باوەڕەكەی ئەنجامی بدات.



وشە - باز ئه‌حمه‌د