تویتەر ڕۆژانە ملیۆنێك ئەكاونت دادەخات

:: PM:02:19:08/07/2018 ‌
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، كە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕۆژانە ملیۆنێك هەژماری تۆڕەكە بە هۆی ساختەبوونیان و گومانكردن لێیان بە بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە دادەخات.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، لە هەموو كات زیاتر تویتەر هەڵمەتەكەی چڕتر كردووەتەوە بۆ داخستنی ئەكاونتە وەهمی و ساختەكان، ئەمەیش دوای ئەوە دێ، داتاكان سەلماندیان كە هەواڵی ناڕاست و درۆ بە ڕێژەیەكی بەرفرەوان لە تویتەر بڵاو دەبێتەوە.

زۆر لەو حیسابانەی تا ئێستە لە تویتەر داخراون، پێوەستە بە تویتەكان لە وڵاتی ڕووسیاوە كە هەواڵی ناڕاست و هەڵمەتی بانگەشەی ناڕاستیان دروست كردووە، بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە 2016.

تویتەر دووپاتی دەكاتەوە بە فەرمی 336 ملیۆن هاوبەشی چالاكی هەیە، ئەوانەیش ڕەخنەی توند لە تویتەر دەگرن، كە ڕێ دەدا هەواڵی ناڕاست لە تۆڕەكە بڵاو ببێتەوە، ئەمەیش دوای ئەوە دێ كە رۆبۆتی تایبەت لەلایەن ڕووسەكانەوە دروست كرابێ، بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست.

دیل هارڤی جێگری بەڕێوەبەری تویتەر بۆ متمانەوە سەلامەتی بە واشنتن پۆستی گوتووە، تویتەر بە تەواوی گۆڕانگاری لە پێوەرەكانی دەكات و كار بۆ چۆنیەتیی دۆزینەوەی هێڵێكی هاوبەش لە نێوان ئازادی دەربڕین و خراپ بەكارهێنانی ئەو ئازادییە دەكات.



وشە - باز ئه‌حمه‌د