له نوێترین گوته‌ی "ئێڵۆن موسك" خاوه‌نی كۆمپانیای تیسلا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی "تێسلا مۆدێل سێ" تایبه‌تمه‌ندی "Self parking" ی بۆ زیاد بووه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه رێ ده‌دات ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به‌شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی پارك بكات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی ده‌كات كه كۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كه‌ی دایناوه و ده‌ڵێت، ئێڵۆن موسك له نوێترین كۆنفرانسدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌تمه‌ندییه‌ك دێته ناردن بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كان كه به " Summon software update" ناسراوه و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ڕێ ده‌دات به ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كانی تێسلا كه به‌شێوازێكی ئۆتۆماتیكی خۆی پارك بكات.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.