ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت

:: AM:09:06:09/07/2018 ‌
بەرپرسێكی یەكێك لە گەنجییەنەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی دابەش دەكرێت لە بانكەكان.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی تەمووز/ یۆلیۆ، سیامەند دەرگەڵەیی بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران لە پۆستێكی بۆ كارمەندانان و خانەنشینان نووسیویەتی، بەڕێزان ئەمڕۆ دووشەم مووچەی خانشینانی شارستانی خەرج دەكرێت.

لە بەشێكی نووسراوەكەی بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران هاتووە، دابەشكردنی مووچەكە تایبەت بە لە دایكبووانی 1954 كە لە مانگی 12ـی ساڵی 2017 بۆیان خەرج نەكرا.

لە ئاگەدارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، داوا  لەو خانەنیشنانە دەكەین كە لە ساڵی 1954 لە دایك بوون و لە ساڵی 2017 خانەنشین بوون، سبەی سێشەم 10/7/2018 سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

بەشێكی زۆری خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لە دایكبووی ساڵانی 1954 و 1955 بەشێك لە مووچەكەیان پێ نەدرا لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی پێداچوونەوە بە مووچەكانیان و شێوازی ڕێكخستنەوەیان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی تا 15ی ئەم مانگە ڕاگەیاندووە و تا ئەوكاتە مووچەی بەشێك لە داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و دواتر خشتەی دووەمی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی تەندروستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێ.

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو دەست كراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران بە سیستەمی پاشەكەوتی نوێ‌.




وشە - رامیار جەواد