وێڕای هه‌بوونی كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان، چین داوا له میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ڕه‌خنه‌كانیان به‌رانبه‌ر تره‌مپ بوه‌ستێنن و زمانی دژایه‌تی له باسكردنی به‌كار نه‌هێنن.
پێگه‌ی
sputniknews له میدیاكانی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی په‌كین داوای له ئاژانسه میدیاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه بوه‌ستن له به‌كارهێنانی زمانی توند و دژكارانه به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
له درێژه‌ی داواكارییه‌كه‌ی حكوومه‌تی چین هاتووه، نابێت میدیاكاران هێرش بكه‌نه سه‌ر تره‌مپ و كێشه‌ی واشنتن و په‌كین بكه‌نه كێشه‌یه‌كی كه‌سی، ته‌نیا هه‌واڵه‌كانی جه‌نگی ئابووری به‌شێوه‌ی وڵات بۆ وڵات بگوازنه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاره‌زایه‌كی به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕای گه‌یاند، په‌یامه‌كه ئه‌وه‌یه نابێت هێرش بكرێته تره‌مپ وه‌ك كێشه‌یه‌كی كه‌سی، به‌ڵكو ده‌بێت له چوارچێوه‌ی كار و كێشه‌كان و سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌دا بپارێزرێت.
له تویتێكیشدا تره‌مپ ئاماژه‌ی داوه، سه‌رۆكی چین وه‌ك دۆستێك ده‌مێنێته‌وه جیا له‌و كێشانه‌ى له نێوان وڵاته‌كه‌مان ڕوو ده‌دات.
كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه به‌رده‌وامه و تا ئێسته‌یش درێژه‌ی هه‌یه، مه‌ترسی جه‌نگی ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یش له ئارادایه.