تەیمور بایندر سەرۆکی رێکخراوی هوتێلەکانی تورکیا ئاشکرای کرد ژمارەی گەشتیاران بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئەمەش وا دەکات خاوەنی هوتێلەکان ناچار بن دەرگای هوتێلەکانیان بە یەکجاری دابخەن.
ئەو دەڵێت "بەداوخەوە تورکیا لە دۆخێکی خراپدایە و تەنیا ژمارەی گەشتیارانی بیانی کەمی نەکردووە بەڵکوو ژمارەی گەشتیارنی ناوخۆییش دابەزیوە. بایندر پێشبینیش دەکات کەرتی هوتێلداری لە تورکیا تووشی مایەپووچبوون بێت ئەگەر سیاسەت و رێوشوێنی گونجاو نەگیرێتەبەر.
هەر بەم هۆیەوە هەندێک لە هوتێلەکان ژمارەی کرێکارەکانیان بە رێژەی ٤٠% دابەزاندووە. لە لایەکی ترەوە رێژەی دەرفەتی کار لە تورکیا بۆ هوتێلەکان لە ٥٢.٢% لە مانگی تشرینی یەکەم بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ١٤% دابەزیوە. رێژەکە لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠١٤ دا ٦٣.٨% بوو.
تورکیا بەهۆی ئەو سیاسەتە نوێیانەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوو ساڵی رابردوودا گرتوویەتەبەر جگە لەوەی کە تووشی ناسەقامگیری تەناهی بووە لە هەمان کاتدا بەهای لیرەکەی دابەزیوە و لە بنەماکانی دیموکراسیش دوور کەوتووەتەوە.
سەرچاوە/ فارسنیوز