زەیتی گوێزهیند بۆ لەناوبردنی قژ وەرین

:: PM:02:49:09/07/2018 ‌
زەیتی گوێزهیند دەوڵەمەندە بەترشی لاوریك كە تایبەتمەندی دژە میكرۆبی هەیە و  یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات و پێستی سەر دەپارێزێت، بۆ ڕێگری لە وەرینی قژ و چارەسەری كێشەكانی پێستی سەر، بەم ڕێیانەی خوارەوە زەیتی گوێزهیند بەكاربێنن.

زەیتی گوێز هیند زۆر سوودی بۆ تەندروستی لەش هەیە، بەڵام پێویستە بزانرێت چۆن بەكاردەهێنرێت، یەكیك لە گرنگییەكانی ئەم زەیتە ئەوەیە كە پڕە لە كانزای گرنگ و ڤیتامین و پێكهاتەی خۆراكی و بڕێكی زۆر خۆراك دەبەخێشت بە قژ و پێستی سەر، ڕێ لە هەڵوەرینی قژ و توێكڵی سەر و زیانی قژ دەگرێت.

یەكەم: چۆن سوود لە زەیتی گوێزهیند بۆ هەڵوەرینی قژ وەردەگریت:
سەرەتا رۆنەكە لە كەمێك ئاودا گەرم بكە، دواتر قژت بە ئاوی گەرم تەڕ بكە، ئەگەر قژت كورتە یەك كەوچك زەیتی گوێز هیند بەكاربهێنە، ئەگەر درێژبوو زیاتر  ڕاستەوخۆ زەیتەكە بۆ پێستی سەرت بەكاربهێنە و بەسەری پەنجەكانت بیشێلە، بەلایەنی كەم بۆ ماوەی سێ خولەك، پاشان قژت بە كڵاوێكی پلاستیكی داپۆشە، دوای 20 بۆ 30 خولەك بە ئاو بیشۆ و دواتر شامپۆ بەكاربهێنە.

دووەم: بۆ چارەسەركردنی توێكڵی سەر
سەرەتا قژت بشۆ دواتر دوو كەوچكی چا زەیتی گوێز هیند و پێنج دڵۆپ زەیتی گەڵا چا یان جاترە، چونكە ئەم زەیتە بۆندارانە ڕێ لە دروستبوونی هەویری ترش و كەڕوو دەگرێت، پاشان ئاوێتەكە بەكاربێنە بۆ پێستی سەرت و لەملەوە بۆ ناوچەوان و پشتی گوێیەكان و سەرت بە پارچەیەك بپێچە یان بە كڵاوێك، دەتوانرێت بە وشككەرەوەیەك هەوا بكەیتە كڵاوەكەوە، بۆ ئەوەی گەرم ببێت بەلایەنی كەم 20 بۆ 30 خولەك وازی لێبێنە، دواتر بە شامپۆیەكی سروشتی قژت بشۆ، باشترە هەفتەی دوو بۆ سێ جار دووبارە بكرێتەوە.

سێیەم: زەیتی گوێز هیند بۆ كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی كە بەر قژ كەوتوون
بۆ قژی درێژ، كەوچكێكی چا زەیتی گوێز هیند لە كوپێك ئاوی گەرمدا بتوێنەوە تا نەرم دەبێت، دواتر بۆ قژت بەكاری بێنە، ئەگەر قژت كورت تر بوو، نیو كەوچكی چا بەكاربهێنە، دواتر بە سەری پەنجەكانت بیشێلە بۆ ئەوەی بگات بە ڕەگی قژەكان و تەڕ ببێت، پاشان بە شانەیەك قژت دابهێنە، بۆ ئەوەی تەواوی قژت دابپۆشێت و باشترە بە درێژایی شەو پێوەی بمێنێتەوە و دواترە بە شامپۆیەكی ئاسایی و نەرمكەرەوەیەك بیشۆ.



وشە - ئاوات ئازاد