كاسرینی مه‌زن
شاژن و ئیمپڕاتۆری ڕووسییه‌كان بوو، له ساڵانی 1762 تا 1796 حوكمڕانی گه‌لی ڕووسیای گرتووه‌ته ده‌ست، به‌یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی ژنی وڵاته‌كه‌ی داده‌نرێت كه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌بێت، له‌دوای لادانی پیته‌ری سێیه‌می هاوسه‌ری هاتووه‌ته سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی، له سه‌رده‌می ئه‌ودا ڕووسیا به یه‌كێك له به‌هێزترین وڵاتانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرا و سه‌رده‌مێكی زێرینی له‌ژێر سایه‌ی حوكمڕانی كاسریندا به‌ڕێ كرد.
ژیاننامه
كاسرین له ستێیتنی پۆمێرانیا له دووی ئایار/مایۆی ساڵی 1729 دایك بوو، كه ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته شانشینی پرووسیا و پۆڵه‌ندای ئێسته، ناوی ته‌واوی شازاده "سۆفی فرێدریك ئۆگه‌ست ڤۆن ئه‌نهالت" بوو، باوكی ناوی "كریستیان ئه‌نهالت"ه، فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ستێیتن بوو، خێزانی كاسرین یه‌كێك بوون له خێزانه گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا، په‌روه‌رده‌كردن و خوێندنی له‌لایه‌ن دایه‌نێكی فڕه‌نسییه‌وه پێ دراوه، ماوه‌ی ژیانی منداڵی به ئاسایی ڕۆیشتووه و بێ ڕووداو بووه، چه‌ند به‌ڵگه‌ی نووسراوی ده‌ستی كاسرین دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه "هیچ چێژێك له ژیانی نابینێت"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاسرین وه‌ك شازاده له دایك بووه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی خۆی پاره‌یان كه‌م بووه و ناسیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دایكی یارمه‌تییانی داوه، هه‌ر دایكیشی پاڵپشتی بوونه شاژن و چوونه سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی كردووه.
شووكردنی به پاشا پیته‌ر
هاوسه‌رگیری
كاسرین به پیته‌ر كه پاشای داهاتووی ڕووسیا و هه‌روه‌ها ئامۆزای بوو، به‌هۆی ڕێككه‌وتنی سیاسی دیپلۆماسی بووه، ئیلیزابێس كه پووری پیته‌ره و فه‌رمانڕه‌وای ڕووسیا بوو، هه‌وڵی دا ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ فرێدرێكی فه‌رمانڕه‌وای پرووسیا ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان به‌هێز بێت و بتوانن ده‌سه‌ڵاتی نه‌مسا لاواز بكه‌ن، هه‌ر ئه‌و كاته بوو كاسرین و پیته‌ر یه‌كتریان بینی، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی جۆهانای دایكی كاسرین هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دایكی كاسرین كه‌سێكی شه‌ڕانگێز و خراپ بووه، برسێتییه‌كه‌ی بۆ گه‌یاندنی كاسرین به ته‌ختی ئیمپڕاتۆری ڕووسی به‌سه‌ری زاڵ بووه، دواتر له‌گه‌ڵ كاسرین چوونه‌ته ڕووسیا و هه‌موو كارێكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵكی ڕووسیا نزیك بێت و زمانی ڕووسی فێر بێت، وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو كردووه كه دواجار تووشی نه‌خۆشی بووه، له كاتی گه‌یشتنیان بۆ ڕووسیا كاسرین به سه‌ختی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، له‌و كاته‌دا داوای قه‌شه‌ی ئۆرسۆدۆكسی كاسۆلیكی ڕووسی كردووه له جیاتی قه‌شه‌ی لوسه‌ری ئه‌ڵمانی، ئه‌مه‌یش وای كردووه له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واوه ستایش بكرێت، سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه، له ساڵی 1744 كه‌نیسه‌ی ئۆرسۆدۆكسی ڕووسیا كاسرین وه‌ك ئه‌ندامێك له كه‌نیسه‌كه‌یان قبووڵ ده‌كه‌ن و له شازاده سۆفیاوه ناوی ده‌گۆڕن بۆ كاسرین.
له 21ی ئاب/ئۆگه‌ستی ساڵی 1745 له سه‌ینت پیته‌رسبێرگ، كاسرین له ته‌مه‌نی 16 ساڵی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیته‌ر ده‌كات، باوكیشی له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئاماده نابێت، پاشا پیته‌ر خیانه‌تی لێده‌كات و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنێكی تر به ناوی ئیلیزابێس ڤۆرۆنستۆڤا داده‌نێت، دوای ئه‌وه كاسرین پێی ده‌زانێت و هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكی ئلیزابێس ڤۆرۆنستۆڤا به ناوی ئێكاترینا ده‌دات، به‌ڵام پلانه‌كانی پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، كاسرین كچێكی ده‌بێت به‌ناوی ئانا كه ته‌نیا چوار مانگ ده‌ژێت و دواتر ده‌مرێت، به‌ڵام ئێكاترینا بوختان بۆ كاسرین ده‌كات به‌وه‌ی پاشا پیته‌ر باوكی منداڵه‌كه نه‌بووه، ئه‌مه‌یش پاشا زۆر تووڕه ده‌كات و كاسرین زیندانی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات لێی جیا بێته‌وه، به‌ڵام كاسرین هه‌ر به به‌هێزی و وره به‌رزی ده‌مێنێته‌وه و له نووسراوه‌كانیشدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه و گوتوویه‌تی، "من بڕوام به‌وه‌یه كه دڵخۆشی و دڵته‌نگی مرۆڤ به‌ده‌ست خۆیه‌تی و خۆت بڕیاری بۆ ده‌ده‌ی".
گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات
له ساڵی 1762، دوای ئه‌وه‌ی ئیلیزابێسی پووری پیته‌ر ده‌مرێت، پیته‌ر ده‌بێته پاشای ڕووسیا و كاسرینیش شاژن، به‌مه‌یش خه‌ونی دایكی كاسرین ده‌بێته ڕاستی، دوای شه‌ش مانگ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕووسیا، كاسرین كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر پاشا پیته‌ره‌وه ده‌كات و ده‌یگرێت و واژووی وازهێنانی له ته‌ختی پاشایه‌تی پێ ده‌كات و خۆی دێته سه‌ر حوكم، هه‌شت ڕۆژ دوای ئه‌م ڕووداوه پاشا پیته‌ر ده‌مرێت.
كاره‌كانی
له 22ی سێپتێمبه‌ری ساڵی 1762 به‌فه‌رمی تاجی شاژن و فه‌رمانڕه‌وای ڕووسیای له مۆسكۆ گرته ده‌ست، سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای كاسرینی مه‌زن ده‌ستی پێ كردووه، له سه‌رده‌می ئه‌و سنووری ڕووسیای فره‌وان كردووه و بۆ دوورگه‌ی كریمیای ئۆكرانیا و لیتوانیا و قه‌وقازی بردووه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی باس كراوه زیاتر له 200 هه‌زار میل چوارگۆشه‌ی بۆ سه‌ر خاكی ڕووسیا زیاد كردووه، له ساڵی 1766 هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی به‌ریتانیا بووه و ڕێككه‌وتنی بازرگانیی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه كردووه، له ساڵی 1770 شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیمپڕاتۆری عوسمانی كردووه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و توانیویه‌تی تا ده‌ریای ڕه‌ش بڕوات و باشووری ئۆكرانیا داگیر بكات، له ساڵی 1783 به‌رانبه‌ر فارسه‌كان دژی داگیركاری جۆرجیا وه‌ستاوه‌ته‌وه و دووباره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1792 یه‌كه‌م ڕێككه‌وتن و كاری بازرگانی له‌گه‌ڵ ژاپۆن كردووه، چه‌ندان په‌یمانگای كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان فێری خوێندنه‌وه و نووسین بن، هه‌روه‌ها سیسته‌می نوێی خوێندنی بۆ قوتابخانه‌كان داناوه.
مردنی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاسرین سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ڕووسیا به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی رێوڕه‌سمی پێدانی ته‌ختی پاشایه‌تی به پاوڵی كوڕی بدات، له 16ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1796 به جه‌ڵته گیانی له ده‌ست داوه، به‌هۆی كار و چالاكیی و ده‌سكه‌وته‌كانی به كاسرینی مه‌زنی ڕووسیا وه‌سف كراوه.