هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد "هه‌ردی سه‌لامی" له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نوێترین كاری هونه‌ری بڵاو كرده‌وه له ژێر ناونیشانی "داد و بێداد" و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تریشی ئاماده‌یه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاویان ده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كوردستان هه‌ردی سه‌لامی، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه له ناو هه‌وادارانی و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی ته‌نیا به شێوه‌ى ده‌نگ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
گۆرانی "داد و بێداد" تێكستی هونه‌رمه‌ند و دهرهێنهرههردی سه‌لامی خۆیه‌تی و كاری میوزیك و ئه‌رێنجمێنتی له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكریهوه بۆ ئه‌نجام دراوه.
هه‌ردی سه‌لامی هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌رێكی لاوی كورده له باشووری كوردستان، له‌ساڵی 1987 له سلێمانی له‌دایك بووه و خاوه‌نی چوار براو سێ خوشكه، ده‌رچووی به‌شی شانۆیه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان، دواتر ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، شایه‌نی باسه هه‌ردی سه‌لامی خاوه‌ن به‌رهه‌مهینانی جه‌ندان كلیپی هونه‌رییه له بواری ده‌رهێنان و وینه‌گرتنی كلیپ بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد.