گۆرانیبێژی لاوی كورد "نه‌ڤید زه‌ردی" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كرد كه كار بۆ نوێترین گۆرانیی به ناوی "خه‌یاڵ" ده‌كات و بڕیاره به‌م نزیكانه به شێوه‌ی كلیپ بڵاوی بكاته‌وه.
نه‌ڤید زه‌ردی گۆرانیبێژی ده‌نگخۆشی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مژده‌ی به‌رهه‌مێكی نوێ ده‌داته هه‌وادارانی، به‌مه‌یش هه‌وادارانی بۆیان نووسیووه كه ماوه‌یه‌كه گۆرانیخۆش بۆ هونه‌ری كوردی زیاد ده‌كه‌ى.
نه‌ڤید زه‌ردی ئاشكرای كردووه، كۆپله‌یه‌ك له گۆرانییه نوێكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه شیعری گۆرانییه‌كه هی شاعیر و پێشكه‌شكار ڕه‌نج سه‌نگاوییه و ناوی گۆرانییه‌كه‌شی به‌ناوی (خه‌یاڵ) ده‌بێت.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و ستایلانه‌ی ئه‌و كاریان تێدا ده‌كا بریتین له (پاپ، ڕاك، هیپ هۆپ).