سێ ڕۆژ پێش ئێسته به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و كتێبه كارتۆنییه‌كانی سپایده‌رمان له شاری نیویۆرك و له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به مردووی دۆزرایه‌وه و ده‌وای به‌دواداچوونه‌كانی پۆلیسی نیویۆرك بۆیان ده‌ركه‌وت كه خۆی به سرووشتی مردووه و ده‌ستی كه‌سی تێدا نییه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆچی دوای به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی و كتێبه كارتۆنییه‌كانی سپایده‌رمان ده‌كات و ده‌ڵێت، "ستیڤ دیتكۆ" كه به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و كتێبه كارتۆنییه‌كانی "سپایده‌رمان" و "د.ستره‌ینجه" یه له ناو ماڵه‌كه‌ى خۆى له نیویۆرك كۆچی دوایی كرد كه ته‌مه‌نی گه‌شتبوو به 90 ساڵ.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی پزیشكی تێدا هاتووه كه ئه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ره بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیویۆركدا مابۆوه و باری ته‌ندروستی تێكچووبوو و دوای كه‌مێك باشتربوونی باری ته‌ندروستی و له‌سه‌ر داوای خۆی ناردرایه‌وه ماڵه‌وه و له‌وێ كۆچی دوایی كرد.
ستیڤن جه‌ی دیتكۆ له دووی تشرینی دووه‌می ساڵی 1927 له شاری "جۆنس تاون" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه، ئه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ره له ژێرده‌ستی "جێری رۆبنسۆن" په‌روه‌رده بووه كه جێری یه‌كێكه له بهرهمهێنهره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی و كتێبه كارتۆنییه‌كانی "باتمان" بوو كه ستیڤن هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌وه‌ی گرته‌وه و بوو به به‌رهه‌مهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی جیهانی.