به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی زۆر باوه و رێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه بۆیه پزیشكان هۆشیاریمان دەکەنەوە كه سیسته‌مێكی زۆراكی به‌سوود بخۆین بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بێت له‌م نه‌خۆشییه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند خۆراكێكی به‌سوود ده‌كات بۆ رزگاربوون له نه‌خۆشی شه‌كره و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه كۆمه‌ڵه خۆراكێكی به‌هێز و كاریگه‌ر هه‌ن كه ده‌توانن جه‌سته بپارێزن له نه‌خۆشی شه‌كره و هاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته.
به‌گشتی نه‌خۆشی شه‌كره دروست ده‌بێت له تێكچوونی هه‌ره یه‌ك له هۆرمۆنه‌كانی ئه‌نسۆلین و گلوكاگۆن كه تێكچوونیش له‌م دوو هۆڕمۆنه‌یش یان ئاستی شه‌كر له جه‌سته‌دا زیاد ده‌كه‌ن یان ئاستی شه‌كر له جه‌سته‌دا كه‌مده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌یش نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری یه‌ك یان دوو دروست ده‌كات، بۆیه لێره‌دا باس له‌و خۆراكانه ده‌كه‌ین كه ئاستی هۆڕمۆنه‌كان ڕێكده‌خه‌نه‌وه و له نه‌خۆشی شه‌كره‌یش رزگارمان ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌م – سپێناخ: به‌گشتی سه‌وزه‌كان زۆر به‌سوودن بۆ پاراستن و رزگاركردنی جه‌سته له نه‌خۆشی شه‌كره به‌تایبه‌تیش سپێناخ، چونكه سه‌وزه‌كان و سپێناخیش به‌وه ناسراون كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كالۆری تێدایه و رێژه‌یه‌كی زۆریش دژه ئۆكسانی تێدایه، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه رۆژانه خواردنی سپێناخ له %14 ی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م له‌ناوده‌بات.
دووه‌م – شكووڵاته‌ی ره‌ش: یه‌كێكی تر له‌و خۆراكانه‌ی كه به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شه‌كره شكووڵاته‌ی ره‌شه، چونكه شكووڵاته‌ی ره‌ش به‌وه ناسراوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كان و كارڤاین "دژه شیرنی" بۆیه پزیشكان ده‌ڵین رۆژانه خواردنی چه‌ند پارچه‌یه‌ك له شكووڵاته‌ی ره‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن له نه‌خۆشی شه‌كره.
سێیه‌م – سیر: سیر یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه زۆر به‌سوود و كاریگه‌ره بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شه‌كره، چونكه ماده‌كانی ناو سیر كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵ و گلوكۆز له‌ناو لووله‌كانی خوێندا كه ئه‌مه‌یش نه‌خۆشی شه‌كره دوورده‌خاته‌وه.