یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گرێبه‌ستی وزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژوو كردووه و بڕیاره به ملیاران دۆلار وه‌به‌رهێنان بكات، كۆمپانیای "رۆسنه‌فت"ی رووسیایه. كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت گازی كۆردستان به هێڵی TANAP گرێ بدات و بۆ بازاڕه‌كانی دنیای بگوازێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه ده‌گوترێت ده‌رهاویشته‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنیشی به‌دواوه‌یه.
له رابردوودا به تایبه‌تی له پێش و دوای رووخانی رژێمی به‌عس و دواتر پرسی داعش، پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌گه‌ڵ رۆژئاوا گه‌رم بووه و پێوه‌ندییه‌كانیش زیاتر ره‌هه‌ندی سیاسی و ته‌ناهییان هه‌بووه، نه‌ك ئابووری. له‌و ناوه‌نده‌دا رووسیا له پرسه سیاسییه‌كان بێلایه‌ن بووه، به‌تایبه‌ت له دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له ره‌هه‌ندی ئابوورییه‌وه پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا گه‌رم كردووه.
له ریفراندۆمدا رووسیا به پێچه‌وانه‌ی رۆژئاوا و وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ڵوێستی بێلایه‌نی گرته‌به‌ر و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسیشی بۆ گه‌لی كورد به ره‌وا بینی. ئه‌و رێك له‌وكاته‌ی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ناجێگیردا بوو، گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی ئابووری له‌گه‌ڵدا واژوو كرد.
رووسیا له سێ بواردا له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات كه هه‌رسێ بواری بۆ كه‌رتی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ستراتیجین، یه‌كه‌میان په‌ره‌پێدانی كێڵگه گازییه‌كانی كوردستان، دووه‌م راكێشانی هێڵێكی تری نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا به ئامانجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ پاڵاوگه‌كانی خۆی له ئه‌وروپا و سێیه‌میش بریتییه له راكێشانی هێڵێكی گازی سروشتی له كوردستانه‌وه بۆ توركیا و دواتر گه‌یاندنی به ئه‌وروپا.
"ئینته‌رفاكس ئینرجی" بڵاوی كرده‌وه، رۆسنه‌فت ده‌یه‌وێت هێڵی گازی هه‌رێمی كوردستان له دوای راكێشانی به هێڵی گازی سروشتی بۆ توركیا به هێڵی ترانس ئاناتۆلی TANAP گرێ بدات. ئه‌م هێڵه له داهاتوودا پێداویستی ئه‌وروپا به گازی سروشتی دابین ده‌كات. ئێسته‌یش هه‌ر ئه‌و هێڵه به‌شێك له گازی ئازه‌ربایجان بۆ ئه‌وروپا ده‌گوازێته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و رێساكانی ئه‌وروپاش بنیات نراوه.
سه‌رچاوه‌كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه گازی به‌رهه‌مهێنراوی كوردستان له‌لایه‌ن رۆسنه‌فت له هه‌رێمی كوردستان بێته كڕین و دواتر له رێی هێڵی تاناپ بۆ ئه‌وروپا بگوازێته‌وه. جگه‌له‌مه، گه‌شته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بۆ رووسیا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌یه‌وێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ رووسیا په‌ره پێ بدات.
پڕۆژه‌ی TANAP یه‌كێك له ستراتیجیترین پڕۆژه‌كانی وزه‌یه له ناوچه‌كه و زۆرجار به "رێی ئاوریشمی وزه"یش ناو ده‌برێت. ئه‌و پڕۆژه‌یه گازی ئازه‌ربایجان له قووڵایی ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه بۆ ئه‌وروپا ده‌گوازێته‌وه. هێڵه‌كه له ئازه‌ربایجانه‌وه ده‌چێته جۆرجیا و دواتر ده‌چێته ناو خاكی توركیا و له‌وێوه به‌ره‌و یۆنان ده‌ڕوات. هێڵه‌كه له یۆنانه‌وه بۆ ئه‌لبانیا و پاشان ئیتاڵیا درێژ ده‌بێته‌وه و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 850 كیلۆمه‌تر و نۆ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كرێت.
توانای گواستنه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و هێڵه له ساڵدا 16 ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتییه كه شه‌ش ملیاری بۆ ناوخۆی توركیایه و ئه‌وه‌ی تر بۆ ئه‌وروپا. توانای گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه له قۆناغی دووه‌م و كۆتایی، ساڵانه ده‌گاته 31 ملیار مه‌تر سێجا. به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌م پڕۆژه‌یه بنیات نراوه و حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ده‌گاته یۆنان. ساڵی 2023 توانای هێڵه‌كه ده‌گاته 23 ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی و له ساڵی 2025 بۆ 31 ملیار مه‌تر سێجا به‌رز ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به پێچه‌وانه‌ی نابۆكۆ كه زیاتر پڕۆژه‌یه‌كی رووسییه، جێی په‌سندی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و رۆژئاوایشه و ئه‌مه‌ریكا خۆی پاڵپشتی له‌م پڕۆژه‌یه كردووه. له لایه‌كی تر بۆ توركیایش گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه ته‌نیا پشت به ئێران و رووسیا نابه‌ستێت بۆ دابینكردنی گازه‌كه‌ی و له لایه‌كی تر ئه‌وروپاش سه‌رچاوه‌ی زیاتری وزه‌ی بۆ دابین ده‌كرێ.
رووسیا ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنانی زیاتر له هێڵی TANAP دا بكات و به گرێدانی گازی كورستان له داهاتوودا به‌م هێڵه‌وه، رۆڵی خۆی زیاتر به‌رجه‌سته بكات. به‌ڵام به گوته‌ی پسپۆڕێكی ئابووری "ئه‌گه‌ر كوردستان وریای سیاسه‌ته‌كانی پشت گرێبه‌سته‌كان نه‌بێت، له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ی بۆ دروست بكرێت".
دكتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها پسپۆڕی ئابووری، وێڕای به "پڕبایه‌خ له‌قه‌ڵه‌مدانی" نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم له هه‌ر وڵاتێكی زلهێز بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئابووری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت زۆر وریای ئه‌م گرێبه‌ستانه بێت، چونكه ده‌توانێت لێكه‌وته‌ی ئه‌رێنی و له هه‌مانكاتدا نه‌رێنیشی هه‌بێت.
به بۆچوونی ئه‌و پسپۆڕه، راسته رۆژئاوا پێشوازی له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌كانی كیشوه‌ری سارد به وزه دابین بكات، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه و ئه‌مه‌ریكا عێراق و هه‌رێمی كوردستان به مافی خۆی ده‌زانێت و تێیدا قوربانی داوه، داعشی له‌ناو بردووه، بۆیه ده‌بێت خێروبێرهكهشی هه‌ر بۆ ئه‌وان بێت.
به‌گوته‌ی ته‌ها "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مافه ئابوورییانه به رووسیا بدات به‌بێ گوێدان به ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروست بكات، بۆیه ناكرێت هه‌رێم كه خۆی پێگه‌ی سیاسیی لاوازه، به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو بنێ".
جگه له‌مه ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه پێداگری له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتووی ئابووری خۆی ته‌نیا پشت به وزه نه‌به‌ستێت و روو له سه‌رچاوه‌كانی تری ئابووری وه‌ك كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی و كانزاكان بكات كه سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش كه‌متر تێیاندا رۆڵیان هه‌یه.