گۆرانیبێژی لاوی كورد "كریستاڵ حه‌مه"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرام له به‌شی ستۆرییه‌كه‌یدا، نوێترین وێنه‌كانی به ستایلی جیاوازی جلوبه‌رگ و مكیاج و قژه‌وه بڵاو كرده‌وه كه پێ ده‌چێت هه‌ندێك له وێنه‌كان كۆن بن.
ماوه‌یه‌كه كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ " به ستایلێكی نوێ ده‌ركه‌وته‌وه و له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌ی زۆر جیاوازی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌وادارانی به پادشای ورووژێنه‌ریی ناویان بردووه. به‌شێكیشیان پێیان وایه له بێ بوونی سپۆنسه‌ر بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی، هیچ به‌رهه‌مێكی نییه و خه‌ریكی وێنه‌گرتنه ماوه‌یه‌كه.
كریستاڵ ماوه‌یه‌كی درێژه له گۆرانیگوتن ده‌رنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام دواتر به گۆرانییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌ركه‌وته‌وه.
كریستاڵ له بنه‌ڕه‌تدا ناوی (كانیاوه) و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كرد.