بە كۆلاجینی مریشك ئازاری جومگەكان لەناوبەرە

:: AM:11:33:10/07/2018 ‌
كۆلاجینی مریشك پێكهاتەیەكی گرنگی لینجە و لە مریشكدا هەیە، زۆر گرنگە بۆ هەرسكردن ، پێست باشتر دەكات، لەوەش گرنگتر ئازاری جومگەكان كەم دەكاتەوە و هەندێك نەخۆشی هەوكردن چارەسەر دەكات.

كۆلاجین دەكەوێتە چ بەشێكی مریشكەوە؟
ڕەنگە ئێمە كۆلاجینی مریشكمان نەبیستبێت، بەڵكوو تەنیا بە ناوە دووەمیەكەی ئاشنا بین وەكو كۆلاجینی دوو یان دەتوانرێت ئەم كۆلاجینە بە پرۆتینێك بناسرێتەوە كە دەكەوێتە چەقەوە وەكو شانەكان ، ئێسكی مریشكەكە، زۆرێك لە ئاژەڵەكان و مرۆڤ بڕێكی زۆر كۆلاجین لە پێكهاتەی لە شیان بوونی هەیە، بەتایبەتی دەكەوێتە پێست، ئێسك، جومگەكان، بەڵام لە ئێستادا كۆلاجینی مریشك بەناوبانگترینە، كە زۆر سوودی تەندروستی هەیە و لە دروستكردنی دەرماندا بەكاردەهێنرێت.

یەكەم: نیشانەكانی پیربوون دوا دەخات، یەكێك لە سوودە گرنگەكانی كۆلاجین بۆ پێستە، چونكە ئەم پرۆتینە یارمەتی پێست دەدات بدرەوشێتەوە و بەگەنجی بمێنێتەوە، نیشانەكانی پیربوون دوادەخات وەكو چرچی، خەتی تەمەن، قڵیشانی پێیەكان، كۆلاجینی مریشك ڕێگری لەم گرفتانە دەكات. 

دووەم: كرداری هەرس باشتر دەكات، سوودێكی تری كۆلاجینی مریشك باشتركردنی كرداری هەرسە، پرۆتینێكی بەسوودە لە هێشتنەوەی تەندروستی ریخۆڵەكان، كەمی كۆلاجین مرۆڤ تووشی نەخۆشییەكانی هەرس دەكات، زیادبوونی كۆلاجینی مریشك یارمەتی ترشی ئەمینی شانەكان دەدات و بەهێزیان دەكات.

سێیەم: دژی هەوكردنی جومگەیە، زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی تووشی هەوكردنی جومگەكان دەبن یان رۆماتیزمیان هەیە و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، خواردنی ئەم كۆلاجینە جوڵەی جومگەكان زیاد دەكات و ڕێ لە هەوكردنیان دەگرێت سوڕان و جوڵەی جومگەكان نەرم دەكاتەوە و داخوران ناهێڵێت.

چوارەم: چەندن توێژینەوەی پزیشكی كراوە كە كۆلاجینی مریشك گرنگە بۆ ڕێگری لە نەخۆشییەكانی دڵ، چونكە لەگەڵ هەوكردن شەڕ دەكات، هەوكردنیش هۆكارە بۆ درووستبوونی چەندان گرفتی تەندروستی، كۆلاجینی مریشك بە ڕێژەی %14.2 لە چۆندرۆیتین پێك دێت كە پێی دەگوترێت گۆگرداتی ئەی، ئەمەیش جۆرە پرۆتێنێكی سروشتی تێدایە كە زیاتر خوێنبەرەكان و بیلبیلەی چاو پێویستیانە.



وشە - ئاوات ئازاد