ئه‌مه‌ریكا سزای كۆمپانیای ماهانی مالیزی بۆ گه‌شتوگوزار ده‌دات، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هێڵی فڕۆكه‌وانی ئێران، ماهان ئێری نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
پێگه‌ی
nst بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر كۆمپانیای ماهانی مالیزی بۆ گه‌شتوگوزار ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئێرانی ماهان ئێر كه پێشتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بلۆك كراوه و له لیستی ڕه‌ش دانراوه.
دوێنێ دووشه‌م وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری سزادانی كۆمپانیای ماهانی مالیزی كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی دارایی له شوێنی ماهان ئێری ئێرانی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ كردووه.
ماهان ئێر له ساڵی 2011 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كاره‌كانی بلۆك كراوه و خراوه‌ته لیستی ڕه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌بووه و پشتگیری و یارمه‌تی بۆ ناردوون.
دوای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، واشنتن دووباره سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر تاران سه‌پانده‌وه و وڵاته‌كه‌ی تووشی دۆخێكی سه‌ختی دارایی كردووه، هه‌روه‌ها بڕیاری سزادانی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی دا كه كار له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان نه‌پچڕێنن له چواری نۆڤێمبه‌ری مانگی داهاتوو، سزاكان جێبه‌جێ ده‌كرێن.