سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا رای گه‌یاند، هێزه ته‌ناهییه‌كانى شاره‌كه كه‌سێكیان گرتووه به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌ناو خه‌ڵك بانگه‌شه‌ى كردووه گوایه پێغه‌مبه‌ر مه‌سیحه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه ئه‌و كه‌سه فێڵى له كه‌سانى ساویلكه كردووه، چونكه خۆى به پێغه‌مبه‌ر مه‌سیح ناساندووه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا له عێراق، چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه كه‌سانێك خۆیان وه‌ك پێغه‌مبه‌ر عیساى مه‌سیح ناساندووه.
به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئابوورى و فه‌رامۆشكردنى ناوه‌نده‌كانى رۆشنبیرى شاره‌كانى عێراق، هه‌ندێك جار به‌ناوى كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان فێڵ له‌خه‌ڵك ده‌كرێت و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت.
به پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان كه پێشتر بڵاو كراونه‌ته‌وه، دیارده‌ى وه‌ك فاڵچێتى و نووشتهكردن و سیحربازى و چه‌ندان دیارده‌ى دزێوى تر له ناو كۆمه‌ڵگاى عێراق له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا گه‌شه‌ى كردووه.