مۆندیال (فڕەنسا – بەلجیكا).. ئەو یاریزانانەی ئەمڕۆ یاری دەكەن

:: PM:01:45:10/07/2018 ‌

ئەمڕۆ سێشەم سەعات 9ی شەو بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی كریستۆفیسكی لە شاری سانت پترسبۆڕگی رووسیا لە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال هەردوو هەڵبژاردەی فڕەنسا و بەلجیكا رووبەڕوو دەبنەوە.

ماڵپەڕی یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) ناوی یاریزانەكانی هەردوو هەڵبژاردەی ئاشكرا كرد كە بڕیارە لە پێكهاتەی سەرەكی یارییەكەدا بەشداربن.

ماڵپەڕی فیفا پێشبینی كرد لە ریزی هەڵبژاردەی فڕەنسا ئەم یاریزانانە لە پێكهاتەی سەرەكیدا یاری بكەن (هۆگۆ لۆریس، لوكاس هێرناندێز، ساموێل ئۆمتیتی، رافایێل ڤاران، بنیامین پاڤارد، نگۆلۆ كانتی، پۆڵ پۆگبا، بلێز ماتوێدی، ئەنتوان گریزمان، كیلیام مباپێ و ئۆلیڤێ گیرۆ).

هەروەها لە ریزی هەڵبژاردەی بەلجیكاش ئەم یاریزانانە یاری دەكەن (تیبۆ كۆرتوا، یان ڤێرتۆنگین، كۆمپانی، تۆماس ڤێرمایلین، تۆبی ئەلدێرفیریلد، ئەكسیل ڤیتسل، كیڤن دی بڕۆین، ناسڕ شادلی، یانیك كاراسكۆ، ئیدین هازارد و رۆمیلۆ لۆكاكۆ).



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م