حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی پاڵاوگه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له كێڵگه‌ی كوت بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران درێژ كرده‌وه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه، عێراق بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی زیاتر به وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به بواری نه‌وت، ماوه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی پاڵاوگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی كوت بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه، درێژ كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕای گه‌یاند، به‌هۆی داواكاری كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان، ماوه‌ی دروستكردنی پڕۆژه‌كه تا چواری ئۆكتۆبه‌ر درێژ كرایه‌وه.
پاڵاوگه‌ی كوت ده‌كه‌وێته باشووری به‌غدا، یه‌كێكه له‌و پڕۆژه گرینگانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پێشكه‌ش به كۆمپانیاكانی نه‌وت كراوه، وه‌ك پلانێك بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببَیته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و گرینگ‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت.
عێراق به دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت داده‌نرێت له ڕێكخراوی هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی وڵاتان"ئۆپێك" له دوای سعوودیه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی دنیا به پێنجه‌م وڵات داده‌نرێت و زۆرترین به‌رهه‌مهێنانه‌كانیشی له كێڵگه‌كانی به‌سڕه و به‌غدا و ڕومادی و به‌عاجه.