كۆمپانیای ئۆپۆی چینی دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاكانی مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌م مۆبایله بوو به جێی سه‌رنجی خه‌ڵك و رێژه‌یه‌كی زۆر له فرۆشی هه‌بوو، ئه‌مه‌یش وایكرد ئۆپۆ بێته‌وه ناو بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای ئۆپۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تاكانی مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی ساڵی 2018 ئۆپۆ مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "A5" ه‌وه كه یه‌كێكه له‌و مۆبایلانه‌ی كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و خێرا و دیزاینێكی جوان دروستی كردووه، ئه‌م كۆمپانیایه توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رێژه‌یه‌كی زۆریشی لێ بفرۆشێت كه ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌رهه‌مه‌كانی ئۆپۆ بێنه‌وه ناو بازاڕه‌كانه‌وه.
ئۆپۆ ئه‌ی پێنج یه‌كێكه له‌و مۆبایله زیره‌كانه‌ی كه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 6.20 ئینج له‌گه‌ڵیدا روونییه‌كی زۆریشی هه‌یه كه 720 به 1520 پیكسڵه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م مۆبایله كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات.
ئه‌م مۆبایله به یه‌كێك له به‌هێزترین به‌رهه‌مه‌كانی ئۆپۆ داده‌نرێت، چونكه پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 1.8 گێگاهێرتزه، ئه‌مه‌یش خێرایییه‌كی زۆر بۆ مۆبایله‌كه دابین ده‌كات، جگه له‌وه‌یش ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته 256 گێگابایت له هه‌مووی گرینگتر ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن پاترییه‌كی گه‌وره و به‌هێزه كه ده‌گاته 4230 میلی ئه‌مپێر، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 225 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.