زۆربه‌ی كه‌س كاتێك كێشه‌یه‌كی هه‌یه له سیسته‌می خه‌ویدا و ناتوانێت به‌شیوازێكی ئاسایی بخه‌وێت په‌نا ده‌بات بۆ خواردنی حه‌بی خه‌و، به‌ڵام پزیشكان له‌باره‌ی ئه‌م حه‌به‌وه ئاگادارمان د ده‌كه‌نه‌وه كه زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دروست ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
curejoy" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند زیانێكی خواردنی حه‌بی خه‌وتن ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نوێ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه نزیكه‌ی 50 بۆ 70 ملیۆن كه‌سی پێگه‌یشتوو كه ته‌مه‌نیان له 20 بۆ 35 ساڵه ناتوانن شه‌وانه به‌شیوازێكی سرووشتی بخه‌ون، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خواردنی حه‌بی خه‌ولێكه‌وتن، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان جاریش پزیشكان ئاگاداری كردووینه‌وه كه ئه‌م حه‌به زۆر كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌مان دروست ده‌كات و زیانمان پێده‌گه‌ێنێت، بۆیه لێره‌دا باس له‌و زیانانه ده‌كه‌ن كه ئه‌م حه‌به هه‌یه‌تی:
یه‌كه‌م – تێكجوونی سیسته‌می خه‌و، وڕێنه‌كردن و بیننی خه‌وی ناخۆش: به‌گشتی ئه‌م حه‌به وه‌ك ده‌رمانه بێ هۆشكه‌ره‌كان وایه ئه‌گه‌ر بیخۆی به‌رده‌وام ده‌بی له‌سه‌ری و پێیه‌وه ئاڵووده ده‌بیت، جگه له‌وه‌یش كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر تێكدانی خه‌و و گۆڕینی سیسته‌می خه‌و له رۆژ و شه‌ودا، هه‌روه‌ها ئه‌م حه‌به تووشی وڕێنه‌كردنت ده‌كات و وات لێده‌كات له‌كاتی خه‌وتندا خه‌وی ناخۆش ببینیت و خه‌وه‌كه‌ت بزڕێت ئه‌مه‌یش به‌گشتی كاریگه‌رییه‌كی خراپه بۆ مێشك.
دووه‌م – وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی خه‌وتندا: پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له نه‌خواردنی ئه‌م حه‌به، چونكه زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌بێته هۆی هه‌ناسه ته‌نگی و دروستكردنی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌م حه‌به له‌كاتی خه‌وتندا ئۆكسجین له سییه‌كاندا ناهێڵێت و ده‌تخنكێنێت.