سلێمانی چیتر تاكسی وەرناگرێ

بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا چیتر ئۆتۆمبێلی تاكسی هاوردەی شارەكە نەكرێت ئەوەیش بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە تاكسی لەناو ئەو شارەدا.

ئەمڕۆ سێشەم 10ی تەمووز/ یۆلیۆ، سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی تاكسی لە ناو شاری سلێمانی زیادی كردووە بە جۆرێك گەیشتووەتە رادەیەك كە هاتنی تاكسی رابگرین.

زیاتر گوتی، تەنیا لە سلێمانی زیاتر لە 35 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری تاكسی هەیە كە ئەو ژمارەیەش زۆرە، بۆیە پلانمان داناوە هاتنی تاكسیی بۆ شارەكە رابگرین.

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گوتی، دەستیان بە تۆماركردنی تاكسی كردووە بۆ ئەوەی چیتر تاكسی نوێ نەیەتە ناو شاری سلێمانی، چونكە شارەكە توانای ئەوەی نەماوە چیتر تاكسی نوێ وەربگرێت و ئەو ژمارەیە زیاد بكات.

سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت و گشتی و كرێ لە سلێمانی، لەگەڵ ئەوەیشدا شەقامەكانی خراپ بوون و توانای هاتوچۆكردنی تیادا ئەستەم بووە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی





وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:06:28:10/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌