مووچەی دەزگای ئاسایش دابەش دەكرێ

دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و سبەی مووچەی دەزگایەكی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی تا 15ی ئەم مانگە ڕاگەیاندووە و تا ئەوكاتە مووچەی بەشێك لە داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و دواتر خشتەی دووەمی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی چوارشەم دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن.

مووچە چەند مانگێكە بەپێی ڕێژەیەكی كەمتری پاشەكەوت لەجاران دابەش دەكرێت. نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەدوایین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بەپێی ئەو داهاتە دێتە دەستی حكوومەتی هەرێم و ئەو بڕە پارەی لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەكرێت دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە بۆ ئەوان گرنگە 30 ڕۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەران بدەن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:09:33:10/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌