لە دوو مانگی توویتەر 70 ملیۆن ئەکاونتی سریووەتەوە

:: PM:09:44:10/07/2018 ‌

توویتەر یەکێکە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی کە رێژەیەکی زۆر خەڵک لە دنیادا بەکاریدەهێنێت، بەڵام بەهۆی ڕەوشی تەناهی تۆڕەکەوە بڕیاریدا لەم 70 ملیۆن ئەکاونت بسڕێتەوە لەم دوو مانگەی پێشوودا.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "theverge" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر دەکات و دەڵێت، توویتەر لەم دوو مانگەی پێشوودا نزیکەی 70 ملیۆن ئەکاونتی سڕیووەتەوە بەهۆی ئەوەی کە ئەم ئەکاونتانە بۆ بڵاوکردنەوەی شتە نەشیاوەکان دانراون و زۆربەیان ئەو لینکانەیان بڵاو دەکردەوە کە پەیوەندیدارە بە سایتە پۆڕنەکانەوە، بۆیە توویتەر دەڵێت، سەڕەڕای ئەوەی سڕینەووەی ئەم ئەکاونتانە زەرەرێکی زۆر لە کۆمپانیاکە دەدات بەڵام بەپێویستمان زانی ئەو شتانە بڵاو نەبنەوە و نە‌هێڵین چیتر ئەم جۆرە ئەکاونتانە بکرێنەوە.

توویتەر یەکێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە بەناوبانگەکان لە 21 ی ئاداری ساڵی 2006 دامەزراوە لەلایەن "جاک دۆرسی" لە ئێستەدا یەکێکە لە 10 پر بەکارهێنەرترین تۆڕە کۆمەڵیەتییەکان لە دنیادا، کۆمپانیاکە دوو لقی جیاوازی هەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە دەکەونە شارەکانی "سانفرانسیسکۆ و نیویۆرک" و ئێستەش ئەم تۆرە بەشێوازێکی زۆر بەربڵاو بەکاردێت لە دنیادا.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان